حەلبوسی، داوای كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2020-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە سبەینێ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆببێتەوە بۆ دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ. محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، داوای كردووە سبەینێ دوو شەممە 24/2/2020 دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق كۆببێتەوە، بە مەبەستی تاوتوێكردن و دیاریكردنی ڕۆژی دەنگدان بە كابینەی نوێی عیراق. ئەمەش لەكاتێكدایە حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی […]