هه‌ولێر-KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار دراوه كه ئه‌مساڵ هه‌موو ڕێگاكان بكرێنه دووساید، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوەڕێ ده‌كه‌ن، حكوومه‌ت پاره‌یان بۆ ته‌رخان بكات.
سدقی ئامێدی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "چه‌ندین پڕۆژه‌مان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه و پلان دانراوه كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موو ڕێگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ بكرێنه دووساید، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری ڕێگای یه‌كساید هه‌یه و كاتی خۆی له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی نه‌مانتوانی بیانكه‌ین به دووساید، به‌ڵام ئێستا به‌رنامه هه‌یه بكرێنه دووساید."
سدقی ئامێدی گوتیشی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌مان بۆ ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به پڕۆژه‌كان بكه‌ین و له هه‌موو ناوچه‌كان جێبه‌جێیان بكه‌ین."
ئامێدی باسی له‌وه‌ش كرد: "دوای ئه‌وه‌ی ڕێگاكان ده‌كرێنه دووساید، دواتر پڕۆژه‌ی دروستكردنی ڕێگای خێرا له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و، هاوشێوه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستانیش ڕێگای خێرا ده‌بێت، به‌ڵام هاتوچۆكردن له‌سه‌ری به پاره ده‌بێت و ئه‌مه بۆ ئه‌وانه‌یه كه كاری زۆر پێویستیان هه‌یه و به‌بێ وه‌ستان ده‌توانن به‌و ڕێگه‌یەدا هاتوچۆ بكه‌ن."
بڵند ئیبراهیم