كەشناسی هەرێم؛ سلێمانی ژمارەیی پێوانەیی لە گەرما تۆمار دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2021-06-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان خشتە تۆماركراوی پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و پارێزگای سلێمانی لە ڕیزبەندی یەكەمدایە و 45 پلەی تۆماركردووە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە خشتەیەكدا ئاماری پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردۆتەوە و پارێزگای سلێمانی بە تۆماركردنی 45 پلە لە یەكەمی شارەكانی هەرێمدایە، كە ئەمە یەكمجارە ئەمساڵ ئەو پلەیە تۆماربكات. هەر لە خشتەكەدا هاتووە، هەولێر 43 پلە و كەركوك 44 پلە و دهۆكیش 41 و پارێزگای هەڵەبجەش 44 پلە تۆماركراوە . هاوكات نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران بە 35 پلە و چۆمان بە 39 پلە یەكەم و دووەمی ڕیزبەندیەكەیان گرتووە.

The post كەشناسی هەرێم؛ سلێمانی ژمارەیی پێوانەیی لە گەرما تۆمار دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.