ھەدەپە: زیاتر لە هەزار و 600 دەستگیركراوی سیاسی لە زیندانەكانی توركیا ژیانیان لە مەترسیدایە

دوا نوێکردنەوە: 2021-06-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە ھەزار و ٦٠٠ دەستگیركراوی سیاسی لە زیندانەكانی توركیا ژیانیان لە مەترسیدایە. پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) ڕایگەیاند، ھەزار و ٦٠٥ دەستگیركراوی سیاسی و ئەندامی ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆن، لە زیندانەكانی توركیا بەھۆی تووشبوونیان بە نەخۆشی درێژخایەن و كوشندەوە ژیانیان لە مەترسیدایە، كە لەو ژمارەیە ٦٠٤ زیندانییان باری تەندروستیان زۆر خراپە و پێویستیان بە چاودێری وردی پزیشكی ھەیە. ھەدەپە داوای لە پەرلەمانی توركیا كردووە پڕۆژەیەك گەلاڵە بكات، بۆ دەركردنی بڕیاری لێبوردن، بۆ ئەو زیندانیانەی گیرۆدەی نەخۆشی كوشندە بوون. بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤیش، لە ئێستادا زیندانەكانی توركیا زیاتر لە ٢٦٠ ھەزار بەندكراوی تێدایە، كە لە […]

The post ھەدەپە: زیاتر لە هەزار و 600 دەستگیركراوی سیاسی لە زیندانەكانی توركیا ژیانیان لە مەترسیدایە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.