خۆپیشاندەرانی گوندێك رێگەی رانیە - سلێمانی دادەخەن

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێكی قەزای راپەڕین، خۆپیشاندان دژی نەبونی كارەبا و دابەشنەكردنی نەوت دەستی پێكردو رێگەی سەرەكی رانیە - سلێمانی داخرا.

پەیامنێری خەندان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دانیشتوانی گوندی قەرەنی ئاغا، كە دەكەوێتە سنوری قەزای راپەڕین دژی نەبونی كارەباو دابەشنەكردنی نەوت بەسەر دانیشتوانی گوندەكەیاندا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

وتیشی، دانیشتوانی گوندەكە داوا دەكەن حكومەت بەزویی وەڵامی داواكارییەكانیان بداتەوە و پێدانی كارەبای نیشتیمانی زیادبكرێت و نەوتیان بەسەردا دابەشبكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا دانیشتوانی ئەو گوندە لەرێگەی سوتاندنی تایە و دانانی بەرد لەسەر رێگەكە، رێگەی سەرەکی ڕانیە - سلێمانی-یان داخستوە.