سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئوردن ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2021-06-22 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ عه‌ممان و له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، شاى شانشينى ئوردنيى هاشمى، كۆده‌بێته‌وه‌. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شا عه‌بدوڵڵا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عيراق، بواره‌كانى هاريكاریی نێوان هه‌ردوولا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که‌، تاوتوێ ده‌كه‌ن.

The post سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئوردن ده‌كات appeared first on The Presidency of the Kurdistan Region - Iraq.