بانكی ڕافیدەین : ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

بانكی ڕافیدەینی سەر بە حكومەتی ناوەندی ئەمڕۆ دووشەممە ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە ڕاگرتنی پێشینەی فەرمانبەران بڵاوكراونەتەوە ڕاست نیین. لە ڕونكردنەوەكەدا باسی لەوەكردووە، پێدانی پێشینە بە فەرمانبەرانی حكومەت بەپێی ڕێنماییەكان بە فەرمانبەرانی حكومەت بەردەوام دەبێت.