نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی یانزه (7بۆ 8) حه‌وت بۆ هه‌شت هه‌زار دینار ده‌بێت، خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌كانیش له‌سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی دوانزه گۆڕانگاری تێدا كرا. نرخی سه‌عاتێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی له سنوری سلێمانی بۆ مانگی (11)تشرینی دووه‌م به (38.75) دینار و حه‌وتسه‌د و په‌نجا فلس دیاریكراو موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان (180) بۆ (205) سه‌عات كاریان كردووه، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له نێوان (7) هه‌زار بۆ (8) هه‌زار دینار ده‌بێت. خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده له مانگی (12) كانونی یه‌كه‌م، به‌م جۆره ده‌بێت: له سه‌عات (6:30) شه‌ش و نیو بۆ (8)ی به‌یانی و له‌سه‌عات (12)ی نیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و كارده‌كه‌ن, له رۆژانی ههنیشدا . به‌یانیان ئیشی پێناكرێت و له به‌رامبه‌ردا له سه‌عات(11)ی پێشنیوه‌ڕۆوه ئیش به مۆلیده‌كان ده‌كرێت، له‌و كاتانه‌دا له‌كاتی بڕینی كاره‌بای نیشتیمانیدا مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له ماوه‌ی (10) خوله‌كدا كاریان پێده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 2019.12.2 ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبووه‌وه
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia