كەشناسی هەرێم هۆشداری لە گەرمای پڕوكێنەر دەدات

دوا نوێکردنەوە: 2021-06-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- كەشناسی هەرێم هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەدات و ئاشكرای دەكات، كە دەگاتە نزیكەی 50 پلەی سەدی و دەشڵێت: “لە كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بۆ 4ی ئێوارە زۆر گەرم دەبێت”. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە هۆی زیادبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی ساڵانە لە ئەمڕۆوە شەممە پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتردەبنەوە بە بەراورد لە گەڵ پلەكانی ڕۆژانی پێشوو. ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژانی دوو شەممە تا پێنج شەممە پێشبینی دەكرێ بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بكرێ لەم مانگەدا، كە لە نێوان (44-49) پلەی سیلیزی بێت بۆ سەنتەری شارەكان و ناوچەكانی گەرمیان. ڕوونیشی كردۆتەوە، بەرزترین پلەی گەرمی تۆماردەكرێ لە […]

The post كەشناسی هەرێم هۆشداری لە گەرمای پڕوكێنەر دەدات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.