بروسکەی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد حەسەن محەمەد حاجی

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-24 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد حەسەن محەمەد حاجی ( ئەبو دژۆ )

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی لیوای هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە، محەمەد حەسەن محەمەد حاجی ناوسراو بە ( ئەبو دژۆ )مان پێگەیشت.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر ئارامیی بە هەموو ڵایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

 

مسعود بارزانی

٢٤ـی ٢ـی ٢٠٢٠