فراکسیۆنی یەکگرتووڕایدهگهیهنێت،ره‌وشی مافی مرۆڤ و بێئومێدی هاونیشتیمانیان له كوردستان له ئاقارێكی مه‌ترسیداردایه
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادیەکان لەھەرێمی کوردستان لە دۆخێکی مەترسیدار دەبینین و تێبینی زۆرمان لەسەر مامەڵەی یاسایی گیراوان و حكومدراوانی چالاکوان ورۆژنامەنووسانی بادینان ھەیە .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دەسەڵات ئاگاداردەکەینەوە کە ناوبانگی ھەرێمی کوردستان لەکەداربووە و رەوشی مافی مرۆڤ و بێئومێدی ھاونیشتیما‌نیان لە ئاقارێکی مەترسیداردایە.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بەپێویستی دەزانین گشت لایەک بە ھەستکردن بەبەرپرسیارێتیەوە رێگری لەم لاریە بکەن لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئازادیەکان لە ھەرێمی کوردستان دا.