سلێمانی... ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز



گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی برینداربوونی سێ هاووڵاتی بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای سلێمانی - تاسڵوجە ڕاگەیاند.


کاروان حەمەسدیق گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای سلێمانی - تاسڵوجە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا بە هۆی تیژڕەوی و بێئاگایی لە دۆخی ڕێگاکە ڕۆیشتووەتە سەر سایدی بەرامبەر و وەرگەڕاوە.


گوتیشی بە هۆی ڕووداوەکەوە سێ هاووڵاتی بریندار بوون، کە دوو سەرنشین و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بوون.