زانكۆی نۆتنگهام؛ تائێستا نزیكەی 28 هەزار بازدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-07-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك توێژەرێكی زانكۆی نۆتنگهامی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت ، نزیكەی 28 هەزار بازدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و زۆربەی بازدانەكانیش بە زیانی ڤایرەسەكە شكاوەتەوە، جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە جۆرە هندیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە تەشەنە سەندن دەكات . دكتۆر حەسەن ڕۆستەم، توێژەر لە زانكۆی نۆتنگهامی بەریتانی بە (دەنگی ئەمریكا)ی ڕاگەیاندووە، كاریگەری ڤاكسینەكان بەرامبەر هەندێك لە جۆرە نوێیەكانی كۆرۆنا لاوازترە لە جۆرەكانی پێشووتر، لەئێستادا ڤاكسینەكانی ڤایزەر و ئەسترازینكا و مۆدێرنا و هەندێك ڤاكسینی دیكە، ئەگەر 100% مرۆڤ نەپارێزێ لە ڤارێنتە نوێیەكان، تا ڕادەیەكی زۆر دەیپارێزێ لەقورسی نەخۆشیەكە. ڕاشیگەیاندووە، ڤایرۆسی سارس كۆڤ دوو كە هۆكاری ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا یە، بازدانی زۆری بەسەردا هاتووە، تا ئێستا […]

The post زانكۆی نۆتنگهام؛ تائێستا نزیكەی 28 هەزار بازدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.