زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ پشتگیریی بڕوانامە 20 هەزار دینار لە دەرچووان وەردەگرن

دوا نوێکردنەوە: 2021-07-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

سلێمانی ـ نزار جەزا دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان نیگەرانن لەوەی بۆ وەرگرتنی تەنها پشتگیرییەكی زانكۆكەیان پێویستە 20هەزار دینار بدەن. یەكێك لەو دەرچووانەی كە دەیەوێت وەك كارمەند لە ڕۆژی هەڵبژاردنەكانی داهاتوی عیراق كار بكات، بە(خەڵك)ی وت: ئەو كەسانەی فۆڕمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق پڕدەكەنەوە پێویستە پشتگیری زانكۆكەیان پێبێت، لەزانكۆش پێویستە بیست هەزار دینار بدەین پاشان پشتگیریمان بۆ دەكەن، لەكاتێكدا دڵنیانین، كە وەردەگیرێن یان نا. ئەوەشی باسكرد، ئەم بڕە پارەیە زۆرە بۆ كەسێك كە هیچ ئیشێكی نەبێت و تازە دەرچووی زانكۆ و پەیمانگابێت، چونكە خۆی بەدوای هەلی كاردا دەگەڕێت ناكرێت مەسرەفێكی زۆر بكات و دواتریش ناوی لەكۆمسیۆن نەیەتەوە. زیاتر ڕوونیكردەوە، ئەگەر […]

The post زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ پشتگیریی بڕوانامە 20 هەزار دینار لە دەرچووان وەردەگرن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.