پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانە هێرشێکی تیرۆریستییە و شاری هەولێرش زۆر ئارامە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەدوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، کە لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هێزە ئەمنییەکان و دەزگاکانی ئاسایش و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکە دەستپێکردووە.
The post پارێزگاری هەولێر: هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تیرۆریستییە appeared first on ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر.