دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ پەیمانگاكان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-07-07 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك: دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوایی دامەزراندن دەكەن. ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تەموزی 2021، جارێكی دیكە دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكەن بەمەبەستی دامەزراندنیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە. دەرچووانیش دەڵێن: ئێمە چەندین ساڵە خوێندنمان تەواوكردووە، بەڵام تا ئێستا دانەمەزراوین لەكاتێكدا بە هەموو پێوەرەكان شایستەین دابمەزرێین. ئەمە لەكاتێكدایە كەماوەی 8 ساڵە لەهەرێمی كوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگان وەستاوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندینجار دەرچووانی دانەمەزراو خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار بەدەم داواكارییەكانیانەوە نەهاتووە.  

The post دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ پەیمانگاكان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.