كەشناسی هەرێم: لە سبەینێ هەینی تا كۆتایی هەفتە پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت

دوا نوێکردنەوە: 2021-07-08 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پلەكانی گەرما لە سبەینێ هەینی تا كۆتایی هەفتە بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: بەهۆی زیادبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لە سبەینێ هەینی تا كۆتایی هەفتە بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت بە بەراورد لە گەڵ پلەكانی گەرمای ئەمڕۆدا، بەڵام لە نێوان هەردوو ڕۆژێكدا نزمبوونەوەیەكی كەمیش ڕوو دەدات. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەیاندا زانیاری وردتر دەخەینەڕوو لە سەر پلەكانی گەرمی و پێشبینیش دەكرێت پلەكانی گەرما بەم شێوەیەی خوارەوە بێت: هەولێر و سلێمانی […]

The post كەشناسی هەرێم: لە سبەینێ هەینی تا كۆتایی هەفتە پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.