دوای ٢٤ كاتژمێر لە بێدەنگی، میدیایی نزیك لە لاھور جەنگی رووداوەكەی دوێنێی سلێمانی بە “كودەتای شكستخواردوو” ناودەبەن دوای تێپەڕبوونی ٢٤ كاتژمێر لە بێدەنگ میدیایی سلێمانی (ئێن ئاڕتی، ژیان، خەندان، میللەت، چاو، ئێستا، بی ئێن سی، لڤین، پولەتیك،درەو، ستاندارد، كۆباس و دیبلوماتیك) كەمێك پێش ئێستا بەشێك لە میدیاكانی نزیك لە لاھور جەنگی بابەتێكی ئاراستەكراویان بەناوی“بەدواداچوون” بڵاوكردەوە و تێیدا رووداوەكە بە “كودەتای شكستخواردوو” ناودەبەن. لە ڕاپۆرتەكەیاندا دەلێن: هه‌وڵی كوده‌تاكه له ناو یه‌كێتی شكستیهێنا و ئه‌و پیلانه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه كه به ده‌ستی ناوخۆی یه‌كێتی و پشتیوانیدهرهكی و ته‌نانه‌ت ئیقلیمیش دژی لاهور شێخ جه‌نگی داڕێژرا بوو، له ئێستاشدا بڕیاری گۆرینی به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی له دهزگایزانیاریی و دژه‌تیرۆ ڕاگیراوه، هه‌روه‌ها شێخ محه‌مه‌د تاڵه‌بانی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاریی و ڕه‌نج شێخ عه‌لی به‌رپرسی پهیوهندییهكانیدهزگای زانیاریی ئازاد كراون. باس لەوەشكراوە: نیگه‌رانی گه‌وره‌ی لاھور جەنگی ئه‌وه‌یه، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره كه لایه‌نێك په‌نای بردووه بۆ به‌كارهێنانی هێز بۆیهكلاكردنهوهی كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی، كه له مێژووی یه‌كێتیدا شتی وه‌ها نه‌بووه ته‌نانه‌ت كه نه‌وشیروان مسته‌فا نیوه‌ی یه‌كێتی برد و جیابووهوهمام جه‌لال به‌بێ كاردانه‌وه و به ئیحترامه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، به‌ڵام ئێستا هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی په‌نا بۆ هێز ده‌به‌ن دژی ئامۆزاكانیان. لە درێژەی ڕاپۆرتەكەدا میدیایی لاھور جەنگی دەلێت: بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌و هێزه‌یان هێناوه‌ته سه‌ر ده‌زگای زانیاریی وهه‌ستیارترین دامه‌زراوه‌ی یه‌كێتی و بۆ نێوانگیریی دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح گه‌راوه‌ته‌وه سلێمانی تاوه‌كو ڕێگه بگرێت له زیاترئاڵۆزبوونی بارودۆخه‌كه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح كاریگه‌ری باشی هه‌بووه و ئاوێكی كردووه به ئاگره‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌ویش له‌منێوه‌نده‌دا به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌تی و گه‌مه‌ی پۆسته‌كه‌ی خۆی ده‌كات له به‌غدا تا بۆ خوولی دووه‌میش دابنرێته‌وه. لە كوتاییدا ئەوە ھاتووە كە لاهور جه‌نگی كاردانه‌وه‌ی توند یان سه‌ربازیى نیشان نه‌دا، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی پیلانی ڕكابهرهكانیپوچهڵكردهوه. له‌مه‌شدا حیكمه‌تی سیاسیى مام جه‌لالی په‌یڕه‌و كرد.
The post دوای ٢٤ كاتژمێر لە بێدەنگی، میدیایی نزیك لە لاھور جەنگی رووداوەكەی دوێنێی سلێمانی بە “كودەتای شكستخواردوو” ناودەبەن appeared first on ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر.