دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی نوسراوێكه‌وه داوای له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد، رێكاری پێویست بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی نوشته و سحرو جاد بگرنه‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه واژۆی پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقافی له‌سه‌ر و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه تێیدا هاتوه، له‌ئێستادا حاڵه‌ته‌كانی (سیحر، جادو، نوشته و ده‌كردنی جن له له‌شی مرۆڤ) به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رو له‌زیادبونه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقا و كاروباری ئاینی داواشی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردوه، ھه‌ڵمه‌تێك ده‌ستپێبكه‌ن بۆ نه‌ھێشتن و بنبڕِكردنی دیارده‌ی نوشته و سحر و جادو، ده‌ركردنی جن له‌لایه‌ن ھه‌ندێك كه‌سی به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌وه و سه‌رپێچی كارانیش روبه‌ڕوی یاسا بكرێنه‌وه