وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لەئێستادا، بڕیاری راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی قورباندا لە ئارادا نییە.
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە تا ئێستا ھیچ راسپاردهیهكیان سەبارەت بە راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی قورباندا، بۆ لیژنەی باڵای تەندورستیی و سەلامەتی نیشتمانیی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزنەکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەكردووە: لەئێستادا، بڕیاری راگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی قورباندا لە ئارادا نییە" جەختیشی لهوه کردەوە، کە پێویستە ھاووڵاتییان زیاتر پابەندبن بە رێنماییهکانی خۆپارێزیی بە تایبەتیش لە بەستنی ماسک و دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتیی.
ئەمەش لە کاتێدایە تا ئێستا یەک ملیۆن و 421 ھەزار و 746 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 17 ھەزار و 515 کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و 300 ھەزار و 517 کەسیش چاکبوونەتەوە، هەروەها یەک ملیۆن 189 ھەزار و 66 کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دەووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.