ئهمڕۆ قوباد تاڵهبانی له كۆبوونهوهیهكدا ئەژی ئەمینی وهك سەرۆكی نوێی دەزگای زانیاری ناساند.
ئەمڕۆ یەك شەممە 11/7/2021 قوباد تاڵهبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران له كۆبوونهوهیهكدا پاش ئەوەی سەرۆكی نوێی دەزگای زانیاری ناساند، داوای لە لایەنە ئەمنییەكان كرد كە ئەركی ئەوانە بەردەوام بن لە پاراستنی ئارامی و ئەو ھەماھەنگییەی كە ھەیە پتەوتر بێت و بەردەوامی پێبدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو لایەنە ئەمنییانە نابێت بەھیچ شێوەیەك دەستوەردەنە كاروباری سیاسی بەڵكو دەبێت دڵنیایی بەھاوڵاتییان بدەن لە سەقامگیری ئارامی.
لەكۆبوونەوەكەدا، وەزیری كاروباری پێشمەرگە و سەرۆکی دەزگای ئاسایش و بریكاری وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بەرێوبەری پۆلیسی سلێمانی و بەرپرسی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادەی بوون.