موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر بڕیاری دا كە سەرجەم دامەزراوەكانی سەر بە رەوتەكەی لە عێراق دابخات، بێ ئەوەی هۆكارەكەی روون بكاتەوە. نووسینگەی سەرۆكی رەوتی سەدر بڵاویكردەوە كە موقتەدا سەدر بڕیاری دا سەرجەم دامەزراوەكانی سەر بە رەوتەكە بۆ ماوەی ساڵێك دابخات. روونیشیكردەوە كە بڕیارەكە مەزارگەی محەمەد سەدر و كوڕەكانی، نووسینگەی تایبەتی سەدر و پێكهاتەكانی سەرایا سەلام ناگرێتەوە. تا ئێستا هۆكاری بڕیارە كتوپڕەكەی موقتەدا سەدر ئاشكرا نەكراوە.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia