وەزارەتێكی هەرێم بڕیارێك بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەردەكات

دوا نوێکردنەوە: 2021-07-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە بەخشینی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە وەرگرتنی ڕەسمی پشتگیری بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان. وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە گشتاندنێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، بڕیاریداوە بە بەخشینی ڕوسماتی پشتگیری بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان بە مەبەستی پێشكەش كردن بۆ بوون بە چاودێر لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق. جەختیشی كردۆتەوە، ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

The post وەزارەتێكی هەرێم بڕیارێك بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەردەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.