هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڤاتیكان گوتی، پاپای ڤاتیکان هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و هه‌بوونی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه و جیاوازینهكردن له نێوان پێكهاته‌كان و ڕزگاركردنی پێكهاته‌كان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانیی به‌رز نرخاند و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمیی ئاراسته كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری مه‌سیحیه‌كان و ئه‌ندامی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ڤاتیکان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: 'سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڤاتیکان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیکان زۆر گرنگ و ئیجابی و باش بوو و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمیی ئاراسته كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات."
ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتیشی: 'قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیکان ڕای زۆر ئیجابیی بوو له‌باره‌ی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه ئایینییەی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان هیچ پێكهاته‌یه‌ك ناكرێت."
جه‌وهه‌ر باسی له‌وه‌ش كرد: 'جگه له‌وه‌ش، هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند، كه خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتیان و هه‌موو پێكهاته‌كان بێ جیاوازی ده‌كات."
گوتیشی: "پاپا ئاماژه‌ی به شه‌ڕی داعش و قاره‌مانیه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی کرد و به‌رزی نرخاند، كه توانییان داعش تێك بشكێنن و هه‌موو پێكهاته‌كان له ده‌ستی داعش بپارێزن و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان ڕزگار بكه‌ن."
بڵند ئیبراهیم