بەهۆی کێشەی لەوەڕگاوە شەڕە تەقە لە گوندێکی قەزای چۆمان دروستبوو

دوا نوێکردنەوە: 2021-07-12 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر

کێشەی لەوەڕگا لەنێوان بەرەکەییەکان و خەڵکی گوندەکانی دۆڵی سەکرایەتیی باڵەکایەتی چارەسەر نەکرا و بووە شەڕ، لە شەڕەکەشدا چەک بەکارهاتووە. سوارە ئەکرەم، قایمقامی قەزای چۆمان راگەیاند، ئەو ناوچەیەی ئێستا تەقەی تێدا دەکرێت، گەریلای پەکەکەی لێیە و نەیانتوانیوە بۆ ناوبژیوانی هێزە ئەمنییەکان بنێرن. بەپێی زانیارییەکان بەهۆی شەڕە تەقەوە ئاگر لە رێگەی گوندی مژدەینان کەوتووەتەوە.

The post بەهۆی کێشەی لەوەڕگاوە شەڕە تەقە لە گوندێکی قەزای چۆمان دروستبوو appeared first on ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر.