دیجیتال میدیای سپێده
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی ترلیۆنێک و 298 ملیار دینار قه‌رزی کاره‌با لای هاوڵاتیانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوکاریه هه‌بێت (هاوڵاتییان پارەی قەرزی کارەبا بدەن) سوته‌مه‌نی به‌رده‌ست هه‌بێت ئیتر "هیچ کێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بامان نییه، دەشڵێت، "ناڵێین هاوڵاتییان لە 100% پارەی قەرزی کارەبا بده‌ن به‌ڵام با 50% پسوڵه‌ی کاره‌بای خۆی بدات هه‌تا یارمه‌تیه‌ک و شتێک له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت هه‌بێت بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتی پێشکه‌ش بکات".
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رەوشی کارەبا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "تا 15-6 ئێمه سه‌رو 18 کاتژمێر کاره‌بامان به هاوڵاتیان ده‌دا، به‌نزیکه‌ی 18 کاتژمێر و 20 خوله‌ک بو، به‌ڵام چه‌ند هۆکارێک بونه هۆکار که ئه‌م کاتژمێرانه که‌م بکرێنه‌وه، لەوانە هۆکاری سه‌ره‌کی کۆمپانیای ماس پێنج یه‌که‌ی خۆی که هه‌ریه‌ک له‌وانه 125 مێگاواتی کاره‌با له شه‌به‌که ده‌رکرد به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که پێویستە سیانه بکرێت ئه‌مه یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کان بون، دوه‌م به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما له هه‌رێم و له عێراق به‌گشتی، سێیه‌م 26ی مانگ وێستگه‌ی خورمه‌ڵه کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی که هۆکاری سه‌ره‌کی غاز بو بۆماوه‌ی 70 کاتژمێر واته هه‌تا 29ی مانگ ئه‌وانیش 400 مێگاوات له‌و وێستگه‌یه ده‌رچون واته له‌نێوان 15ی مانگ هه‌تا 29ی مانگ 1000 مێگاوات له شه‌به‌که ده‌رچوبون، به‌ڵام 29ی مانگ 400 مێگاواتی خورمه‌ڵه گه‌ڕایه‌وه ئێستا ئێمه سه‌رو 15 کاتژمێر کاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌کو پلانی وه‌زاره‌تی کاره‌با، پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی تری تازه‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با، به‌ڵام "کێشه‌ی ئێمه له سێکته‌ری به‌رهه‌مهێناندا نییه وه‌کو ( Generation) توانای به‌رهه‌مهێنانی ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌توانرێت کاری پێبکرێت 6 هه‌زار و 900 مێگاواته، کێشه‌ی ئێمه زیاتر دابینکردنی سوته‌مه‌نییه بۆ ئه‌م وێستگانه، وێستگه‌کانی تر کە هه‌مانه ئێستا ژماره‌یان 14 وێستگه‌ن هه‌ندێک له‌وانه به‌ئاو ئیش ده‌که‌ن وه‌کو دوکان و ده‌ربه‌ندیخان که 600 و 49 مێگاوات توانای به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه به‌ڵام له‌به‌رنه‌بونی ئاو ئێستا نزیکه‌ی 60 مێگاوات له هه‌ردو وێستگه به‌رهه‌م دێت ئه‌وه یه‌کێکه له کێشه‌کان، دوه‌م وێستگه‌ی دهۆکی غازمان هه‌یه هه‌تا ئێستا (Pipe line ) بۆری غاز له هه‌ولێر نه‌گه‌یشتوەته ئه‌و وێستگه‌یه ئه‌وه‌ش هۆکارێکی تره که ئێستا له 1000 مێگاواتی کاره‌با ته‌نها 100 مێگاواتی کاره‌با به‌رهه‌م دێنیین".
دەربارەی بڕینی کارەبای عێراق لەلایەن ئێرانەوە، وەزیری کارەبای هەرێم باسی لەوەکردوە، "ئێمه وه‌کو هه‌رێم هیچ کاره‌بایه‌کمان له ئێران نه‌هێناوه، عێراق خۆی ئه‌مه‌ی هاورده کردوه، به‌ڵام ئێرانیش به‌هه‌مان کێشه‌ی عێراق که بابه‌تی وشکه‌ساڵیه ئێستا وێستگه‌کانی کارۆئاوایی که‌متر له‌ئیشدان ئه‌و کێشه‌یه زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق هه‌بوه، وه‌کو هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندیمان به کاره‌بای ئیرانەوە نییه".
سەبارەت بە فرۆشتنی کارەبا لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بە شارەکانی دیکە عێراق، کەمال محەمەد وتی، "له ساڵی 2011 هه‌تا 2020 کۆمپانیای ماس هه‌ندێک کاره‌با به که‌رکوک ده‌دا، له 2020 مانگی 9 بو کۆمپانیای کار و کۆمپانیای قه‌یوان، ئه‌و کاره‌بایه‌ی که ده‌یده‌ن له‌و یه‌کانه‌ی که وه‌ستاون له‌به‌ر نه‌بونی سوته‌مه‌نی بۆ نمونه ئێستا له هه‌شت یه‌که له دهۆک ته‌نها یه‌ک دانه ئیش ده‌کات، له هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه کێشه‌ی سوته‌مه‌نی هه‌بوه، عێراق سوته‌مه‌نی بۆ یه‌که‌کان دابینکردووه و پاره‌ی وه‌به‌رهێنیشی دابینکردوه".
وەزیری کارەبا زیاتر وتیشی، "ئێستا ئێمه نزیکه‌ی 500 مێگاواتی کاره‌با له‌و یه‌کانه به عێراق ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌م مێگاواتانه هیچ کاریگه‌ری له کاره‌بای هاوڵاتیانی هه‌رێم نه‌کردوه، هەروەها هیچ تێچویه‌کی له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم نه‌کردوه، قازانجی ئێمه له‌م ئاڵوگۆڕیه یه‌که‌م ئێمه به‌پێی گرێبه‌ست (Take board) هه‌یه ئەویش ئەوەیە پێویسته که من کاره‌با له‌م وه‌به‌رهێنانه وه‌رده‌گرم قه‌ره‌بویان بده‌مه‌وه، هه‌ر یه‌که‌یه‌کمان مانگانه له‌سه‌ر ئێمه نزیکه‌ی 2 ملیۆن دۆلار ده‌که‌وێته‌وه، چه‌ند ئه‌و کاره‌با به عێراق ده‌ده‌ن ئێمه له قه‌ره‌بووی 2 ملیۆنه‌که ڕزگارمان ده‌بێت واته کاره‌بای هاوڵاتیان نییه ئێمه لێمان بڕی بن و به به‌شه‌کانی تری عێراقمان دابێت".
وەزیری کارەبا ئاماژەی بەو کۆمپانیایانە کرد کە کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە بە عێراق دەفرۆشن، لەو ڕوەوە دەڵێت، "ئێستا به‌ڵێ کۆمپانیای کار و قه‌یوان، ئه‌مانه هه‌تا 23 -4-2021 ته‌نها قه‌یوان 125 مێگاواتی داوه به‌ڵام چونکه خواست له‌سه‌ر کاره‌با له عێراق زیاد بو کۆمپانیای کار و قه‌یوان هاتنه ناو هاوکێشه‌که کاره‌بای له‌وان کڕی، ئه‌و کاره‌بایه‌ی ئێمە له‌و یه‌کانه‌ی که پێشتر ئیشی نه‌کردوه".
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کەی هەرێم دەبێتە خاوەنی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێری، کەمال محەمەد وتی، "ناتوانین کات دیاری بکه‌ین، وه‌کو وتم ئه‌و ژێرخانه‌ی هه‌مانه کێشه‌ی ئێمه کێشه‌ی سوته‌مه‌نییه، به‌ڵام ئه‌م پرسیاره ده‌بێت له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بکرێت، چونکه ئه‌وان تایبه‌تمه‌ندن به بابه‌تی سوته‌مه‌نی ده‌بێت وه‌ڵام لای ئه‌وان بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌زانم هه‌تا مانگی 4ی 2023 ئه‌وان بڕی 250 مه‌ترسێجا غاز زیاد ده‌که‌ن ئه‌وکات که ئه‌مه هات ئێمه ده‌توانیین هه‌مو وێستگه‌کانی خۆمان به‌غاز ئیش پێبکه‌ین و ئه‌وکاته گرفتی کاره‌با نابێت، به‌ڵام ئێستا ئێمه پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌کمان له‌به‌رده‌سته‌یه نزیکه‌ی 750 هه‌زار پێوه‌ر له‌کۆی ملیۆنێک و نیو واته 50% که‌وته ئیش و بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ئێمه سودێکی زۆرمان له‌م پرۆژه‌یه بینیوه، ئه‌و کاره‌بایه‌ی به‌فیڕۆ ده‌چوو ئێستا نزیکه‌ی (Technical losses) به‌هه‌ده‌ردانی ته‌کنیکی ماوه".