لە رووداوێكی هاتووچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

بە هۆی رووداوێكی هاتووچۆوە چوار كەس لە سەر رێگەی نێوان مەریوان و سنەی رۆژژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەست دا. رووداوەكە لە سەر رێگەی سەرەكی نێوان مەریوان و سنە و لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیژۆ و بارهەڵگرێك روویدا، بە هۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەست دا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو. بە پێی ئامارە فەرمییەكانی ئێران ساڵانە زیاتر لە 17 هەزار كەس بە رووداوەكانی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن و زیاتر لە 115 هەزار كەسی دیكەش بریندار دەبن.