دیجیتاڵ میدیای سپێده
حكومه‌تى هیندستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 74 كه‌س له سێ ویلایه‌تدا به‌هۆى هه‌وره تریشقه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
رۆژنامه‌ى "هیندوستان تایمز" له حكومه‌تى گواسته‌وه، هه‌وره تریشقه له ویلایه‌ته‌كانى "ئۆتار برادیش، راجستان و مهدهیا بردیش"داوه، به‌هۆیه‌وه له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 74 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه.
حكومه‌تى هیندستان دوپاتیكرده‌وه كه هه‌وره تریشقهكان كه له‌و سێ ویلایه‌تانه‌ى داوه یه‌كێكه له خراپترین كاره‌ساته سروشتییه‌كان له وڵات‌دا.
ئه‌وه‌شى رونكرده‌وه كه 20 كه‌سى دیكه به‌هۆى ئه‌و هه‌وره تریشقانهوه برینداربونه.
له نێو كوژراوه‌كاندا، 11 كه‌سیان لهوانهبون كه سه‌ردانى قه‌ڵاى "عامر"ى مێژوییان كردوه كه مێژوهكهى بۆ سه‌ده‌ى ههژهیهم ده‌گه‌ڕێته‌وه له ده‌وروبه‌رى"جایبور"، ئه‌وان ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه، وێنه‌ى سێڵفیان گرتوه له تاوه‌رى چاودێرى له‌ناو قه‌ڵاكه‌دا.
پۆلیس گوتویه‌تى، ته‌نها له ویلایه‌تى "ئۆتار برادیش" شه‌وى یه‌كشه‌ممه، 41 كه‌س به‌هۆى هه‌وره تریشقه‌وه له 16 ناوچه‌ى ویلایه‌ته‌كه‌دا گیانیانله‌ده‌ستداوه.