عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی 450 ملیار دینارەکەى مووچەخۆرانی ھەرێم

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

پەرلەمانتاریکی عێراق رایدەگەیەنیت حکومەتی عێراقی پابەند دەبێت بە ناردنی بڕی 450 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندوە: بەپێی رێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق، تا پەسند کردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 حکوومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی ئەو بڕە پارەیەی مانگانە بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان رەوانەی دەکات. لەساڵی 2019ەوە حکومەتی عێراق مانگانە بری 450ملیار دینار بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەکات و بریاریشە لەسەرەتای ساڵی 2020ەوە حکومەتی هەریم رۆژانە 250هەزاربەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی عێراق بکات.