به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراقی ئاشکرایکردوە،تیرۆریستێکی داواکراو ده‌ستگیرکرا، که ویستویه‌تی له‌شاری موسڵه‌وه خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌رێمی کوردستان. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراقی ئاشکرایکردوە: تیرۆریستێکی داواکراویان ده‌ستگیرکردووه که ویستویه‌تی له‌شاری موسڵه‌وه خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌رێمی کوردستان. له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که رۆژی هه‌ینی 13ی کانونی یه‌که‌می 2019 بڵاویکراوه‌ته‌وه: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ئاشکرایکردووه، به‌پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری توانیویانه تیرۆریستێک له قه‌زای گه‌یاره‌ی موسڵ ده‌ستگیربکه‌ن کاتێک ویستویه‌تی به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبێت. ئاشکرایکردووه که ئه‌و تیرۆریسته داواکراو بووه له‌لایه‌ن دادگاوه و فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی هه‌بووه به‌پێی مادده‌ی چواری یاسای بنه‌بڕکردنی تیرۆر.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia