كەشناسی هەرێم پلەكانی گەرمای بۆ ڕۆژانی جەژن بڵاوكردەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-07-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- كەشناسی هەرێم ڕاپۆرتێك سەربارەت بە دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی دوو شەممە 19-07-2021 كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی ساڵانە لەسەر هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت، كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما و لەڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە دەگاته بەرزترین پلە. ڕاشیگەیاندووە، ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە خێرایی با چالاك دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی سووك هەیە. ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسنتەری شاری هەولێر لەنێوان 46 – 48 پلە دەبێت و لەسەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە 44 – 46 پلە […]

The post كەشناسی هەرێم پلەكانی گەرمای بۆ ڕۆژانی جەژن بڵاوكردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.