ئەسكەندەریە-KDP.info- بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوش و گرفتی قوتابیان و یەكترناسین، نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە میسر، شێركۆ حەبیب، لە میانەی نیوەڕۆخوانێكدا لەگەڵ كۆمەڵێك لە قوتابیانی عێراق و كوردستان لە شاری ئەسكەندەریە كۆبووەوە، كە لە زانكۆی ئەو شارەدا درێژە بە خوێندنیان دەدەن.
لە میانەی دانیشتنێكدا، تیشك خرایە سەر رەوشی ئەو قوتابیانە و گرفتەكان، لەلای خۆیەوە نوێنەری پارتی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا بۆ خزمەتكردنی گەل و وڵات.
سەبارەت بە گرفتەكانیش ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كەوا لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراقی فیدراڵ هەوڵ دەدەن گرفتەكان چارەسەر بكرێن، هەروەها جەختی لە گرنگیی یەكهەڵوێستیی قوتابیانی كورد كردەوە لە وڵاتی میسر و، هیواشی خواست كەوا بتوانن رووی راستەقینەی میللەتەكەیان بە شێوەیەكی یەكدەنگ بگەیەننە قوتابیانی وڵاتانی دیكە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی وڵاتی میسر و قەبووڵكردنی قوتابیان لە زانكۆكان كرد.