خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگا و مزگەوتەكان دادەخرێنەوە و قەدەغە ڕاگەیەنرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-07-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا و هاتنی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسەكە بۆ عێراق، وەزارەتی تەندروستی عێراق چەند بڕیارێك دەردەكات و دەیخاتە بەردەم لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی كازمی بۆ پەسەندكردنی. بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، بەهۆی هەڵكشانی بێشوماری ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 8 بڕیاری نوێ‌ دەركراوە، كە گرنگترینیان بریتییە لە داخستنی سنوورەكان لەبەردەم هاتووچۆی گەشتیاران و قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاكان. هەر بەپێی نووسراوەكە، بڕیار دراوە بە داخستنی خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگا حكومی و ئەهلییەكان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە 18ی ئەم مانگەوە تاوەكو 16ی مانگی ئاب-ی داهاتوو. وەك لە بڕیارەكەدا […]

The post خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگا و مزگەوتەكان دادەخرێنەوە و قەدەغە ڕاگەیەنرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.