چۆمان-KDP.info- قایمقامی شارۆچکەی چۆمان دەڵێ، ئاگاداری ئارەزوومەندانی یاری سکی سەر بەفر دەکەینەوە، کە ئەو ڤیستیڤاڵە بۆ كاتێکی نادیار دواخراوە.
ئەحمەد قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەمەبەستی پاراستنی ھاووڵاتیان لە ھەموو دۆخێکی نەخوازراو و، لە چوارچێوەی بەرنامەی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، هاوکات لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، بڕیاردرا بۆ یاری سکی سەر بەفر بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت".
گوتیشی: "بڕیاربوو رۆژی ھەینی 28 شوباتی 2020 ڤیستیڤاڵەكە لە نێو دیمەنەکانی بەفر ئەنجامبدرێت، بەڵام لەسەر ڕاسپادەی حکوومەت و لیژنەی باڵای ڕێکخەری فیستیڤاڵ، بڕیاری دا ئەو چالاکییە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت".
سیروان سابیر