پارێزگاری هەولێر: ئاهەنگەکانی نەورۆز رادەگرین

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئاهەنگەکانی نەورۆز رادەگرن. 

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد، راگەیاندنی پشوو تەنها بۆ خۆپارێزییە و رێکارەکان بەردەوامدەبن.