دكتؤررێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، رایگه‌یاند،پێتان وانه‌بێت ده‌رکردنى پرۆژه یاساش له‌په‌رله‌مانى کوردستان به ده‌ره له کاریگه‌رى ده‌ره‌وه‌و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان. له ده‌رچوونى یاسایه‌ک که ره‌نگه لێى زه‌ره‌رمه‌ند ببن. وتیشی: سوپاسى هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک ده‌که‌ین که پشتیوانى دروستکردنى زه‌مینه‌ى ته‌شریعى بکات بۆ به‌رهه‌مى خۆماڵى، ئێمه به یه‌کێک له ئامانجی سه‌ره‌کییه‌کانى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى ده‌زانین. سەرۆکی پەرلەمان راشیگەیاند: هه‌ر بانگه‌شه‌کردنێک بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى به‌وه‌ده‌ستپێده‌کات، هه‌رکه‌سه‌و ئیراده‌ى سیاسى خۆى تواناى خۆى بخاته گه‌ڕ، له‌وه‌ى کوردستان ببێته خاوه‌نى یاسایه‌ک بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى. ئەوەشیڕاگەیاندوە،هه‌موومان ئه‌و راستییه ده‌زانین، که‌پێداویستى گومرکى و ئه‌منى و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندییان به هه‌نارده‌و هاورده‌وه هه‌یه له دۆخێکى خراپدان، هه‌ندێ جار ئینسان بێ ئومێد ده‌بێت له‌وه‌ى ده‌ڵێت، که خه‌ریکه ده‌گه‌ڕێینه‌وه زۆر بۆ دواوه. باسى لەوەشکردهه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌کان هه‌یه‌و به دروستى ده‌زانین چى رووده‌دات له ده‌روازه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به کۆ، به‌ڵام ئه‌وه ماناى ئه‌وه نییه ئینسان سارد بێته‌وه بڵێ هیچ شتێک سودى نییه، ئه‌رکى په‌رله‌مانى کوردستانه زه‌مینه‌ى ته‌شریعى بۆ پاراسیتنى به‌رهه‌مى خۆماڵى بڕه‌خسێنێت.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia