جێگری پارێزگاری هەولێر گۆڕدرا گۆڕانكاری لەپۆستە ئیدارییەكانی پارێزگای هەولێر بەردەوامە

دوا نوێکردنەوە: 2020-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – ئارام سەردار ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوووە و تێیدا ئاڵووگۆڕی لە پۆستی جێگری دووەمی پارێزگای هەولێر بۆ كاروباری هونەری كرد و متمانە بە قائیمقامی كۆیەش بەخشرا‌. لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٦ی شوباتی ۲۰۲۰ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبووەوە و تیایدا ئالوگۆڕ لە پۆستی جێگری دووەمی پارێزگای هەولێر بۆ كاروباری هونەری كراو، مەسعود محەمەد لە بڕی تاهیر عەبدوڵڵا […]