قائیمقامیەتی سلێمانی؛ نۆرینگەیەك دادەخات كاری دروستكردنی نوشتەی تێدا كراوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-07-21 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و دروستكردنی نوشتە، لەلایەن لیژنەكانیانەوە نۆرینگەی غەزالی داخست. لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبوونی بڕێكی زۆر دەرمانی قاچاخ و رێگەپێنەدراو لە نۆرینگەكەدا لیژنەی هاوبەشی تەندروستی قائیمقامیەتی سلێمانی نۆرینگەی غەزالی لە گەڕەكی كانی كوردە داخست. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی نۆرینگەی غەزال دروستكردنی نوشتە و جادو و فاڵگرتنەوەیە، ئەمەش بەپێی یاسا و رێنماییەكانی كاركردن رێگەپێنەدراوە بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە. لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەكاتی هەبوونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری بە […]

The post قائیمقامیەتی سلێمانی؛ نۆرینگەیەك دادەخات كاری دروستكردنی نوشتەی تێدا كراوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.