"پڕۆژە یاسای چاکسازی لە قۆناغی کۆتاییدایە" وەزیری پلاندانان: شایستە داراییەكانی هەرێم لە بودجەی 2020 جێگیر دەكرێن

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی وردستان رایگەیاند، كێشەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە سەر پرسی بودجە چارەسەر كراون، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2020 جێگیر دەكرێن.

لەم کابینەیەدا لە یەكەم كۆبونەوە لیژنەیەكی بۆ پێكهێنرا و لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتاییدایە و پێدەچێت لە نزیکترین کاتدا رەوانەی پەرلەمان بکرێت

 

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، پڕۆژە یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان کە لە كابینەی پێشو رەوانەی پەرلەمان كراو بۆ حكومەت گەڕێندرایەوە، لەم کابینەیەدا لە یەكەم كۆبونەوە لیژنەیەكی بۆ پێكهێنرا و لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتاییدایە و پێدەچێت لە نزیکترین کاتدا رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا رونیکردەوە، گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ "زۆر باشن"، زۆربەی كێشەكانی هەبون چارەسەر كران.

25ی مانگی رابردو، شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی نەوت و بودجەی 2020ی عێراق کۆبونەوە، دوێنێش شاندەکە سەردانی بەغدای کردەوە

 

25ی مانگی رابردو، شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی پرسی نەوت و بودجەی 2020ی عێراق کۆبونەوە، دوێنێش شاندەکە سەردانی بەغدای کردەوە، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هەردولا گەیشتونەتە رێککەوتن و لەسەرەتای ساڵی 2020ەوە هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، لە بەرامبەر شایستە داراییەکانیدا.
لە ئێستادا شاندی هەرێم لە بەغدایە، پێشبینی دەكەم بابەتەتی بودجە كۆتایی هاتوە و دەچێتە پەرلەمان

وەزیری پلاندانان وتیشی، "لە ئێستادا شاندی هەرێم لە بەغدایە، پێشبینی دەكەم بابەتەتی بودجە كۆتایی هاتو

ە و دەچێتە پەرلەمان، هیچ كێشەیەكی نەماوە و زۆربەی داواكاریەكانی خەڵكی كوردستان و حكومەتی هەرێم كە بەدەستور و یاسا جێگیر كراون لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2020 جێگیردەكرێن".

لەبارەی سەرژمێری گشتی لە عێراقدا دارا رەشید ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەكاریەكانی سەرژمێری بەردەوامە، چەند پێشنیارێك هەیە و لەگەڵ حكومەتی عێراقی لە كۆبونەوە و گفتوگۆی بەردەوامدان، هەندێک كێشە هەن لە ناوچە جێناكۆكەكان، كە بە ماددەی 140 ناسراون، ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن ئەوكات بڕیار لەسەر سەژمێری دەدەن.