نرخی دۆلار لەم ئاستەدا جێگیر بوو

دوا نوێکردنەوە: 2021-07-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- نرخی خەرجی دۆلار لە زۆربەی شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستاندا جێگیر دەبێت. ئەمڕۆ هەینی نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی ناوخۆی عیراق و هەرێمی كوردستادا لە 148 هەزار دیناردا جێگیر بوو. بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148.750 دینار بووە و نرخی فرۆشتنین بە 148.250 دینار بووە. ماوەیەك لەمەوبەر لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی 150 هەزار دیناری عیراقی تێپەڕاند، ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی و دڵەڕاوكێ‌ لەنێو هاووڵاتیاندا، بەو پێیەی زۆربەی كاڵا و پێداویستییەكانی عیراق لە دەرەوە هاوردە دەكرێن و بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلاريش، بارگرانییەكی زۆر لەسەر ئاشنی هاووڵاتیان دروست دەكات.    

The post نرخی دۆلار لەم ئاستەدا جێگیر بوو appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.