دهۆک-KDP.info- سیاسەتمەداری دیاری کوردستان، ئۆسمان بایدەمیر، ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان نموونەی جوانی ناوچەکە بوو و بووەتە هێمایەکی جوان بۆ تەواوی کوردستانییەکان.
ئۆسمان بایدەمیر لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: 'پێش دوو ساڵ هاتمە هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی جوان و ڕێکوپێک بوو، کەچی دوای دوو ساڵ جارێکی تر هاتمەوە گۆڕانکاریی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە، ئەوەش منی دڵخۆش کرد."
بایدەمیر دەڵێ: "ئەوەی لە هەرێمی کوردستانیش بەڕێوە دەچیت، نموونەیەکی جوان بوو، پەرلەمانی کوردستان، هەموو پێکهاتە و ئایینەکانی لەخۆی گرتبوو، ئەوە جێگای سەرەنجم بوو، کە دەزگایەکی گەورە لە وڵاتدا ببێتە چەتری هەموو لایەنە جیاوازەکان، و هەموو دەنگ و ڕەنگەکان خۆیان لەو دەزگا گەورەیەدا ببیننەوە."
بایدەمیر ئاماژەی دا: "پێویستە هەموومان لەسەر بنەمای ئاشتی و پێکەوەژیان و دانوستاندن قسە بکەین بۆ ئەوەی بگەین بە مافەکانی خۆمان."
کــاروان بــاعەدری