به‌هۆی هه‌بوونی شیری منداڵانی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆمپانیایەك دادەخرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-07-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی هه‌بونی بڕێكی زۆر شیری جۆراوجۆری منداڵ و پاككه‌ره‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو، كۆمپانیای یه‌عقوب داده‌خات.

لە ڕاگەیەندراوێكی قایمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە: له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان، ده‌ركه‌وت له‌ كۆمپانیای یه‌عقوب له‌ شاری سلێمانی بڕێكی زۆر شیری جۆراوجۆری منداڵ و پاككه‌ره‌وه‌ له‌جۆری تایتی ماوه‌به‌سه‌رچوی هه‌یه‌ و به‌نیازه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه‌.

ئەوەش خراوەتەڕوو: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ كۆگای كۆمپانیای یه‌عقوب و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ دو تۆن و (650) كیلۆگرام پاككه‌ره‌وه‌ی تایت و (150) قتو شیری جۆراوجۆری منداڵدا گیراوه‌، بەم هۆیەشەوە كۆمپانیاكه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.