سەرۆکى زیندانی ورمێ راستەوخۆ بەشداریکرد لە ئەشکەنجەدانى زیندانیانى سیاسیی مانگرتووی کورد دا!

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: ANF کوردی

یەکشەممە ٤ی رەشەمە / ٢٣ی شوبات بە هاندانی سەید فاتمی سەرۆکى بەشی ٤ زیندانی ورمێ هێرشکرایە سەر ٧ زیندانیى سیاسیی کورد، کە لەو بەشەدا لە مانگرتندان. دواى ئەوەش سەرۆکی ئەو زیندانە راستەوخۆ بەشداریکرد لە ئەشکەنجەدانى ئەو زیندانییە سیاسییانەدا.