پەرلەمانی تونس دانشتنێکی ئەنجامدا و بڕیارەکانی سەرۆکی وڵاتی ڕەتكرده‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-07-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دوای بریارەکانی سەرۆکی تونس قەیس سەعید بە سڕکردنی کارەکانی پەرلەمان، پەرلەمانی تونس دانشتنێکی ئەنجامدا و بەکۆی دەنگ بریارەکانی سەرۆکی وڵاتیان ڕەتکردەوە.

پەرلەمانی تونس ئه‌مڕۆ کە لەدەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمان دانشتنەکەی خۆی بەستبوو بەهۆی گه‌مارۆدانی باڵەخانەکەی لەلایەن سوپاوە، بریارەکانی سەرۆکی وڵات بە نادەستوری دادەنێت، و داواش لە سوپا و هێزە ئەمنیەکان دەکات لایەنگری گەل بکەن، داواش لە گەلی تونس دەکەن کە خۆیان ئامادەبکەن بۆ بەرگریکردن لە سەربەخۆیی تونس و دیموکراتیەت و ئەزمونەکەی.

هەروەک پەرلەمانی تونس داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی عەرەبی دەکەن، لەگەڵ یەکەم پەرلەمانی هەڵبژێردراوی تونس بوەستن.

پەرلەمانی تونس بڕیاریشی دا کە لە حاڵەتی دانشتنی بەردەوام دابێت بەهۆی بارودۆخی ئێستای وڵات.