دوای بریارەکانی سەرۆکی تونس قەیس سەعید بە سڕکردنی کارەکانی پەرلەمان، پەرلەمانی تونس دانشتنێکی ئەنجامدا و بەکۆی دەنگ بریارەکانی سەرۆکی وڵاتیان ڕەتکردەوە.
پەرلەمانی تونس ئهمڕۆ کە لەدەرەوەی باڵەخانەی پەرلەمان دانشتنەکەی خۆی بەستبوو بەهۆی گهمارۆدانی باڵەخانەکەی لەلایەن سوپاوە، بریارەکانی سەرۆکی وڵات بە نادەستوری دادەنێت، و داواش لە سوپا و هێزە ئەمنیەکان دەکات لایەنگری گەل بکەن، داواش لە گەلی تونس دەکەن کە خۆیان ئامادەبکەن بۆ بەرگریکردن لە سەربەخۆیی تونس و دیموکراتیەت و ئەزمونەکەی.
هەروەک پەرلەمانی تونس داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی عەرەبی دەکەن، لەگەڵ یەکەم پەرلەمانی هەڵبژێردراوی تونس بوەستن.
پەرلەمانی تونس بڕیاریشی دا کە لە حاڵەتی دانشتنی بەردەوام دابێت بەهۆی بارودۆخی ئێستای وڵات.