بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، کامیل قەزاز رایگەیاند، ژێرخانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان لەنێوان شەش هەزار ٥٠٠ بۆ شەش هەزار و ٩٠٠ مێگاواتە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە پەیجی وەزارەتی کارەبا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کامیل قەزار راشیگەیاندووە "ئەگەر سوتەمەنیی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا دابین بکرێت، دەتوانین لانیکەم پێنج هەزار بۆ پێنج هەزار و٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم بهێنین".
بە گوتەی بریکاری وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان، گرفتی سەرەکییان نەبوونی سوتەمەنییە و ستراتیژیی حکوومەت بەرەو بەکارھێنانی گازی سرووشتی بۆ بەرھەمھێنانی کارەبایە، چونکە تێچوونەکە بەراورد لەگەڵ دیزل و گازوایل زۆر کەمترە، بەڵام بڕەکەی کەمە.
پێشتر بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، كامیل قه‌زاز له چاوپێكه‌وتنێكی ئاژانسی ئانادۆڵو، ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و خواستی هاووڵاتییان له‌سه‌ر كاره‌با رایگەیاندبوو: 'لە هەرێمی کوردستان سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا جیاوازن، سەرچاوەی غازمان هەیە، سەرچاوەی ئاومان هەیە وەکو دوکان و دەربەندیخان، سەرچاوە هەیە به نەوتی رەش کار دەکات، نزیکەی ٣٥ وێستگەمان هەیە، ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا شەش هەزار و ٧٠٠ مێگاوات بەرهەمدەهێنن و له هه‌مانكاتدا، خواستی هاووڵاتییانیش له‌سه‌ر كاره‌با به‌پێی وه‌رزه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت کە له وه‌رزه‌كانی به‌هار و پاییزدا كه‌متره، به‌ڵام له هاوین و زستاندا زۆره و له‌م دوو وه‌رزه‌دا، خواستی هاووڵاتییان له‌سه‌ر كاره‌با له چوار هه‌زار و ٥٠٠ مێگاوات بۆ پێنج هه‌زار مێگاوات ده‌بێت'.