كەشناسی هەرێم: ئەگەری تاوە باران و بروسكەی كورت خایەن هەیە

دوا نوێکردنەوە: 2021-07-31 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ارانی تۆماركراوی ئەمڕۆ لەكاتژمێر 9 بەیانی تا 9ی شەو ( بامەڕنی – 0.2 ملم) و (هەولێر – دڵۆپ دڵۆپ). بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەری تاوە باران و بروسكەی كورت خایەن هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاویە سنوورییەكاندا بۆ بەیانی یەك شەممە بەتاییەتی لەكاتەكانی بەیانی دا.

The post كەشناسی هەرێم: ئەگەری تاوە باران و بروسكەی كورت خایەن هەیە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.