ناسنامەی ڕووفاتەکانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال ئاشکرا کرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

شنگال-KDP.info- بەرپرسی ڕێکخراوی ئێزدییەکان بۆ دیکیۆمێنتکردن لە شنگال ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕووفاتەکانی ئێزدییان ڕەوانەی پزیشکی دادی بەغدا کرابوون، ئەمڕۆ ناسنامەکانیان ئاشکرا کرا.

خەیری ئیبراهیم، لە لیدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "لەنێو ٣٤٥ ڕووفاتی نێو ١٧ گۆڕی بەکۆمەڵ، کە هی خەڵکی گوندی کۆچۆ بوون، ئەمڕۆ ناو و ناسنامەی ٦٢ کەس لە لایەن پزیشکی دادی بەغداوە ئاشکرا کرا."

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ئاداری ساڵی ڕابردوو دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کرابوو.

ئیبراهیم ئاماژەی دا: 'هەموو ئەو کەسانە خەڵکی گوندی کۆچۆن و تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ٨٦ ساڵیدایە.'

کاروان باعەدری