ڕاپەڕین، ئەو سێ‌ كەسەی بە چەقۆ هێرشیان كردە سەر گەنجێك دەستگیركران

دوایین نوێکردنەوە 2021-08-02 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، دەستگیركردنی سێ‌ كەس ڕادەگەیەنێت كە پێشتر بە چەقۆ هێرشیان كردبووە سەر گەنجێك و بریندارییان كردبوو. بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە بڵاوكرایەوە”دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناحیەی ژاراوە سەر بەقەزای پشدەر (قەڵادزێ) 3 كەسی دەمامكدار هێرشیان كردە سەر گەنجێك و بە چەقۆ برینداریان كرد تۆمەتبارەكان ڕایانكرد بۆ شوێنێكی نادیار”. هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”پاش ئەوەی دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە، دادوەر بڕیاریدا بەدەستگیركردنی تۆمەتباران، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشكراكردنی ناسنامە و شوێنی مانەوەشیان، هەرسێك تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر دەستگیركران، باری تەندروستی بریندارەكەش جێگیرە”.

The post ڕاپەڕین، ئەو سێ‌ كەسەی بە چەقۆ هێرشیان كردە سەر گەنجێك دەستگیركران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.