نێچیرڤان بارزانی: پشتگیری بەپارێزگابوونی شەنگال دەكەین

دوا نوێکردنەوە: 2021-08-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە یادی پڕ بەئازاری حەوت ساڵەی كۆمەڵكوژیی شەنگال و دەورووبەریدا، بەشكۆوە قوربانییانی خوشك و برایانی ئێزدیمان بەبیردەهێنینەوە و سەری رێز و نەوازشیان بۆ دادەنوێنین. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا ئاماژە بۆ ئەووە دەكات، ئەوان هەرگیز لە بیری ئێمە و گەلی كوردستان و مرۆڤایەتی ناچنەوە. دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی… لە یادی پڕ بەئازاری حەوت ساڵەی كۆمەڵكوژیی شەنگال و دەوروبەریدا، بە شكۆوە قوربانییانی خوشك و برایانی ئێزدیمان بەبیردەهێنینەوە و سەری رێز و نەوازشیان بۆ دادەنوێنین. ئەوان هەرگیز لە بیری ئێمە و گەلی كوردستان و مرۆڤایەتی ناچنەوە. هاوسۆزی و هاوخەمیمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاریان و هەموو […]

The post نێچیرڤان بارزانی: پشتگیری بەپارێزگابوونی شەنگال دەكەین appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.